مارادۆنا بە هەژاری مرد

وەرزش

29/11/2020‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی لویس فینتۆرای ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە: دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی لە كۆتا ساڵەكانی تەمەنیدا گرفتی ئابوری هەبووە و بە هەژاری مرد

مارادۆنا لە ڕۆژی چوارشەم لە ماڵەكەی خۆی لە بۆیس ئایرس بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد، بەم مردنەی مارادۆنا جیهان یەكێك لە جوانترین وخۆشەویسترین هاوڕێكانی لە دەستدا

هەرچەندە مارادۆنا بە باشترین یاریزانی مێژوو دادەنرێت، بەڵام لە كۆتا ساتەكانی ژیانیدا كێشەی پارەی هەبووە و هیچ پارەیەك لەسەر هەژمار بانكییەكەی نەبووە و كێشەی تەندروستیشی هەبووە

ڕۆژنامەی لویس فینتۆرا ئاماژەی بەوە كردووە: لەكۆتا ساتەكانی ژیانیدا، مارادۆنا هیچ پارەیەكی نەبووە، تەنها بە موژەی ڕاهێنەرێتی یانەی جیمناسیا ژیاوە