بۆ ڕێزگرتن لە مارادۆنا ناپۆلی بە درێسی تایبەتەوە یاری دەكات

وەرزش

29/11/2020‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە چوارچێوەی ڕكابەرییەكانی جەولەی نۆیەمی خولی ئیتاڵی، ئەمڕۆ یاری نێوان ناپۆلی و ڕۆما، لە یاریگای سان پاولۆ بەڕێوەدەچێت. یانەی ناپۆلی، بۆ ڕێزگرتن لە مارادۆنای ئەفسانە، بە درێسێكی تایبەتەوە یاری دەكات

پاش ئەوەی چەند ڕۆژێك دەبوو نەشتەرگەری مێشكی بۆ ئەنجامدرا، ڕۆژی چوارشەمی ڕابردوو دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا دوچاری جەڵتەی مێشك بوو لە ماڵەكەی خۆیدا ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

لەماوەی یاریكردنی ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە بۆ یانەی ناپۆلی، توانیتی پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵی بۆ ساڵی 1986-1987 و 1989-1990 بەدەست بهێنێت، هەروەها لەگەڵ یانەكەدا نازناوی جامی ئیتاڵیای 1987 و جامی سۆپەری ئیتاڵی 1990 و جامی یەكێتی ئەوروپی 1988-1989 بەدەستهێناوە

یانەی ناپۆلی لەپێگەى خۆی بڵاویکردوەتەوە کە بۆ ماوەی ساڵێك دەبێت لەگەڵ كۆمپانیای كابا بیرۆكەی بەرهەمهێنانی درێسێكی تایبەتمان بۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی و خۆشەویستی گەلی ناپۆلی هەیە

یانەكە ئاماژەی بەوە كردووە لە ئێستادا درێسەكەی تایبەت بە مارادۆنا ئامادەیە و بڕیار وایە لە یاری نێوان ناپۆلی و ڕۆما یاریزانانی ناپۆلی ئەو درێسە بپۆشن، درێسەكەیش ئاماژەیە بە نەمری دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ