حکوومەتی عێراق پێشبینی بۆ نرخی نه‌وت له‌ ساڵی داهاتوو راگه‌یاند

عیراق

29/11/2020‌ 4165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داھاتودا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 50 دۆلار.

ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمی رەتیکردووەتەوە کە عێراق داوای کردبێت لە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان ببەخشرێت و وتی: "رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان کە لەلایەن ئۆپێک پڵەس-ەوە پەسەندکراوە، ئامانج لێی گەڕانەوەی سەقامگیری و ھاوسەنگییە لە بازاڕەکانی نەوتدا".

راشیگەیاندووە کە ئەندامانی ئۆپێک پڵەس پابەندن بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و ئەمەیش وا دەکات کە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بەرزببێتەوە و وتی: "پێشبینی دەکەین لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 50 دۆلار ".

عێراق لە دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا تێکڕای رۆژانە چوار ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و لە لەسەدا 90ی داھاتەکانی پشت بە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.