مەترسییەکانی زیادەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان

تەندروستی

30/11/2020‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەندێک کەس لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەیان ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان دەکڕن و بەکاریدەهێنن، کە ئەمەش مەترسیی درووستبوونی چەندین نەخۆشیی ترسناکی لێدەکرێت.

لەوبارەیەوە ئەلێکسی بیسمیرتنی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەستەوەری و بەرگری جەستە بە ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی وتووە" زیادەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لەراددەبەدری ڤیتامینەکان کە ئەمە لەخودی کەمی ڤیتامینەکان مەترسیدارترە.

هەروەک دەڵێت " زێدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامین( د) و ڤیتامین (ئەی) بۆ تەندرووستیی مەترسیدارە، سەرباری ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە موڵتی ڤیتامین وەک تەواوکەری خۆراکی (سەپڵیمێنت) دەخورێت نەوەک وەک دەرمان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ژەهراویبوونی جگەر.

بیسمیرتنی پێیوایە کەمی هەندێک لە ڤیتامینەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە نییە، بەڵام کاریگەریی دەکاتە سەر تەندوروستیی گشتیی جەستە.

ئەو دەڵێت لەکاتی زیدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان مرۆڤ تووشی سەرلەگێژەوەهاتن و بێتاقەتی و شەکەتبوونەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ زیادبوونی ڤیتامین (د) تووسی ڕشانەوە دەبێت، واتە هەموو نیشانەکانی ژەهراویبوونی لەسەر دەردەکەوێت.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی