شارپرێس:
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو موچه‌ى قه‌رمانبه‌ران پارێزراوه، ئاماژه‌ى به‌وكرد له یاساى بودجه قه‌رزى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌یه.
ماهر حه‌ماد بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانی عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند: "یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو له چوارچێوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى دابینكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به رێكارى تر یاخود به ته‌واوه‌تى و موچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك و شایسته داراییه‌كانى جوتیاران و سه‌ربارى ئه‌و شایستایانه‌ى په‌یوه‌سته به كه‌رتى كاره‌با".
باسی له‌وه‌شكرد: "كورتهێنان له بودجه‌ى گشتى ده‌گاته 25%ى بودجه و ئه‌و قه‌رزه‌ى كه ده‌كرێت چ ناوخۆیى یان ده‌ره‌كى بێت بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌كان ده‌بێت".
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانی عێراق ده‌شڵێت: "ڕه‌شنوسى سه‌ره‌تایى یاساى بودجه له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو ده‌گاته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى".
سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت له داهاتودا بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانی عێراق وتی: پێشبینى ده‌كرێت نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه‌ى داهاتوو له 41 بۆ 43 دۆلار خه‌مڵێندراوه.