پارتی بۆ یەكێتی و گۆڕان: مانەوە بەو جۆرە کارێکی قورسە

کوردستان

30/11/2020‌ 2413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ناکرێت یەکێتی و گۆڕان پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن و پێیەکیشیان لە حکومەت بێت و مانەوە بەو جۆرە کارێکی قورسە.  
کاکەمین نەجار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، "دۆخەکە بەم هات و هاوارەی ناو پەرلەمان چارەسەر نابێت، دەبێت پێکەوە بەرپرسیارێتی هەڵبگرین نەک لەلایەک ئۆپۆزسیۆن بیت و لەلایەن لە حکومەتدا بیت". 
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناکرێت لەلایەک وەزیری داراییت هەبێت لەلایەکی دیکەش هات و هاوار بکەیت "ئێوە لەبەرەی گەلن ئەی ئێمە لەبەرەی کێن، زۆرینەی کورسییەکان هی ئەمەیە کەخەڵک دەنگی پێداوین، ناکرێت تۆ لایەن ئۆپۆزسیۆن بیت و لەلایەک لەگەڵمان بیت ئەوە کارێکی زەحمەتە". 

ئەوبەرپرسەی پارتی دەشڵێت، زۆریان زیان لەو دۆخە کردووە، ئەگەر هەموویان یەکدەنگ بن و پێکەوە بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی بکەن لە عێراق حسابێکی زیاتریان بۆ دەکرێت.