موقتەدا سەدر: پێویستە خۆپیشاندەران بەئارامی داوای مافە ڕەواکانی خۆیان بکەن

عیراق

30/11/2020‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، چاکسازی سیاسی بە گەندەڵی ئاینی و ئایدۆلۆجی ناگۆڕینەوە دەشڵێت پێویستە خۆپیشاندەران بەئارامی داوای مافە ڕەواکانی خۆیان بکەن.

موقتەدا سەدر لەبارەی توندوتیژییەکانی ناسریە و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لەتویتێكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، مەرجەعیەت دەسەڵاتی لەعەبدولمەهدی سەندەوە و داویەتی بە مستەفا کازمی بۆ ئەوەی چاکسازی لەوڵاتدا بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، چاکسازی سیاسی بە گەندەڵی ئاینی و ئایدۆلۆجی ناگۆڕینەوە.

موقتەدا سەدر ئەوەشی وتووە، توندوتیژی بەتوندوتیژی وەڵامنادرێتەوە و پێویستە خۆپیشاندەران بەئارامی داوای مافە ڕەواکانی خۆیان بکەن و چاوەڕێ بکەن لەکاتی هەڵبژاردنەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، پێش چاکسازی گشتی، پێویستە تاک چاکسازی لەخۆیدا بکات و نەبێت بەبەشێک لەپشێوی و نائارمی بەجۆرێک کە رەوتی چاکسازی و گۆڕانکاریمان لێ تێکبدات.

بەپەلە