لەکاتی سستبوونی دڵدا چۆن ڕێگە لە کۆبوونەوەی ئاو لە جەستەدا بگرین؟

تەندروستی

04/12/2020‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ ئاڵی
سستبوونی دڵ کاتێک روودەدات کە دڵ توانای ئەوەی نییە وەک پێویست خوێن بۆ بەشەکانی جەستە رەوانە بکات، هەربۆیە لەوکاتەدا ئاو لە سییەکاندا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی هەناسەتوندی.

لەو حاڵەتەدا پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی بڕێکی کەمتر شلەمەنییەکان بخورێتەوە و ئەو دەرمانانەش بخورێت کە میزهێنەرن، تاوەکو ئاوسانی جەستە کەمبکاتەوە و کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی هەناسە توندییەکەش نەمێنێت.

هەروەک ئەو کەسانەی بەدەست سستبوونی توندی دڵەوە دەناڵێنن پێویستە خواردنەوەی شلە کەمبکەنەوە و رۆژانە لە شەش کوپ ئاو زیاتر نەخۆنەوە.

سستبوونی دڵ، نەخۆشییەکی زۆر باوە، بەشێوەیەک ھەموو جۆرە نەخۆشییەکی دڵ لەوانەیە سستبوونی دڵی لێبکەوێتەوە، لە ھۆیە سەرەکییەکانی سستبوونی دڵ بریتییە لە نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ، ھەندێک جار سستبوونی دڵ لە ئەنجامی نەخۆشی درێژخایەنی سنگەوە ڕوودەدات وەکو (ھەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیەکانی ھەناسە).