ئایا ریاڵ مەدرید شایەنی بردنەوە بوو؟

وەرزش

10/01/2021‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیملیانۆ بوتراگینیۆ، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید رایگەیاند، جێگەی داخە دوو خاڵی یارییەكەی ئەمشەومان لەدەستدا و بێگومان ئێمە شایەنی بردنەوە بووین

ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی جەولەی 18 ی خولی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو بە میوانی یانەی ئوساسۆنا و یارییەكە بە یكسانبوونی بێ گۆڵ كۆتایی پێهات

لە دیمانەیەكدا، بوتراگینیۆ ووتی: هەرچەندە بەفر دەباری و گەشوهەوا خراپ بوو، بەڵام ئێمە كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كردو هیچ هەڵەیەكمان نەبوو، تەنها نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین

هەروەها ووتی: ناڵێم ئاستێكی نمونەییمان پێشكەش كردن، بەڵام ئاستمان زۆر باش بوو و بێگومان شایەنی بردنەوە بووین، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی گرنگە خۆ ئامادەكردنە بۆ یارییەكەی بیلباو

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ