شارپرێس:
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دەدا لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە داوایشى كرد په‌له بكرێت له لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران.
حه‌یده‌ر جابرى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى سه‌در له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "موقته‌دا سه‌در ڕوونیكردۆته‌وه چەند دەنگێک بەرزبوونەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە جا ئیتر لە حزبەکانەوە بێت یاخود ئاژاوەگێڕان، ئێمە هۆشداری دەدەین لە دواخستنی و هیوادارین هەمووان بە ژیرییەوە پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ئەو هەڵبژاردنە،سه‌ر له‌نوێ داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد تۆماره‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه".
جابرى دووپاتیشیكرده‌وه: سه‌در پشتگیرى له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات سەرۆک وەزیران دژی گەندەڵكاران دەستپێکردووە، كه پێویستە پەلە بکات لە لێپێچینەوەی گەندەڵکاران بەبێ گوێدانە لایەنگرییان.
حه‌یده‌ر جابرى باسی له‌وه‌شكرد: سه‌در سه‌ر له‌نوێ داواى چوونەدەرەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی عێراق كرد و ڕێگاگرتن له هەر دەستێوەردانێکى ده‌ره‌كى چونكه شكۆى وڵات لاواز ده‌كات.
جابرى ئاماژه‌یشیدا سه‌در داواش دەکات حکومەتی عێراق جێگرەوەیەک بۆ غاز و وزەی کارەبا بدۆزێتەوە بە تایبەت دوای ئەوەى ئێران هەناردەکردنی ڕاگرت.