لینۆڤۆ سێ ئامێر لەئامێرێكدا دروستدەكات

هەمەڕەنگ

14/01/2021‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ ئەوەی پێی خۆی لەململانێ تەكنەلۆژییەكاندا جێگیربكات، كۆمپانیای لینۆڤۆ ئامێرێكی نوازەی ئاشكراكرد كە دەتوانێت كاری سێ ئامێر بكات.

ئامێری Lavie Mini ئامێرێكی سەرسوڕهێنەرە، دەتوانرێت وەكو كۆمپیوتەر بكاربهێنرێت، هاوكات دەكرێت وەكو تابلێتێك مامەڵەی لەگەڵ بكرێت‌و بەهەمانشێوەی وەكو كەنسوڵێكی یاریكردنیش وایە.

ئامێرەكە تەختەكلیلێكی لەگەڵدایە كە دەكرێت هەموو كارەكانی چاپی كۆمپیوتەرێكی گەورە بكات، لەهەمانكاتدا بەپلەی 360 دەچەمێتەوەو دەكرێتە تابلێت، یاخود كونسوڵی یاریكردن.

ئەم ئامێرە خاوەنی شاشەیەكی 8 ئینجە بە وردیی (1920/1200) پێكسڵ، چارەسەركەری Intel Core-i7ی نەوەی 11ی لەسەر جێگیركراوەو ڕامەكەی 16 گێگابایتەو هاردی 256 گێگابایتە.

كۆمپیوتەرەكەی لینۆڤۆ خاوەنی پاترییەكە بەتوانای 26 وات كەدەتوانێت 10 كاتژمێر كاربكات، هەروەها خاوەنی تیشكی سوری كامێرایە كە لایەنی ئاسایش‌و داتای بەكارهێنەر بەهێزدەكات.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ