بەهێزترین پیاوی جیهان کارێکی جیاواز ئەنجامدەدات

هەمەڕەنگ

15/01/2021‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدوارد ستیڤین هالی بەریتانی، لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی "ئینستاگرام" ڤیدیۆیەکی سەرنجراکێشی خۆی لەکاتی ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەکان بڵاوکردۆتەوە.

لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە هالی تەمەن ٣٢ ساڵ و خاوەنی نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهان لەساڵی ٢٠١٧، لەهۆڵێکی لەشجوانیدا لەجیاتی بەرزکردنەوەی قورسایی، چوار ئافرەت بەیەکەوە بەرزدەکاتەوە.

ڤیدیۆکە نزیکەی ٨٠٠ هەزار بینینی لەناو هەژماری ئینستگرامی هالدا هەبووە کە ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی نزیکەی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە.

وابڕیارە لە سێپتەمبەری ئەمساڵدا هال و هاڤبۆر بیورنسۆنی پاڵەوانی ئایسلەندی کە لەساڵی ٢٠١٨ نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهانی بەدەستهێناوە، لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لە یاریی بۆکسێن رووبەڕووی یەکتر ببنەوە، زۆرانبازییەکەش ناونراوە " قورسترین یاریی بۆکسێن لەمێژوودا".

ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی