شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی تا كۆتایی ئه‌م مانگه چاوه‌ڕێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری نێو یه‌كێتی ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێتی په‌یامی كۆتایی داوه‌ته پارتی كه بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی تا كۆتایی ئه‌م مانگه چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌كردار لامه‌ركه‌زی بۆسه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، به ڕوونی به‌پارتییان گوتووه لای حزبه‌كه‌یان پرسی لامه‌ركه‌زی "یه‌ك پاكێجه" ده‌بێت هه‌ردوو لایه‌نی ئیداری و دارایی له‌خۆگرتبێت و بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمیش بێت نه‌ك به‌ته‌نها بۆ سلێمانی.
یه‌كێتی په‌یامی ئه‌وه‌یشی داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، دوای ئه‌و واده‌یه و كۆتایهاتنی مانگی كانونی دووه‌م به‌بێ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زی و ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، یه‌كێتی "قسه‌ی خۆی ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میران محەمەد، ئەندامى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى دەڵێت "پرۆژەیەکمان هەبووە بۆ لامەرکەزیى کە دارایی، کارگێڕی، یاسایی و هونەرین، دەسەڵاتى جێبەجێکردنی لاى سەرۆک وەزیرانە و سوودى ئەمە بۆ یەکێتى نییە، بۆ گۆڕان و پارتیشە".