تەندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان بۆ كۆرۆنای گۆڕاو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

جیهان

15/01/2021‌ 718 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنا كەلەچەند وڵاتێكدا سەریهەڵداوە دڵنیایی بەخشی لەوەی ڤاكسینەكان دژی كۆرۆنای گۆڕاو چالاكە و هیچ بەڵگەیەك نیە ئەو جۆرە ڤایرۆسە رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبكاتەوە.

د.سومیا سوامیناسان گەورە پسپۆڕی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: هۆكاری نیگەرانی لەبارەی ئەو دوو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەسەریهەڵداوە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبنەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە ببنە هۆی حاڵەتی توندتر و مەترسیدار و زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان.

ڕوونیكردەوە: زۆرینەی زانایان لەو بڕوایەدان ڤاكسینەكان كەلەژێر پەرەپێداندایە و ئەو دوو ڤاكسینەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی لەسەردراوە پارێزگاری دژی كۆرۆنای گۆڕاو دابین دەكات و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی بەرگری و هەندێك گۆڕانكاری لەو ڤایرۆسە لەچالاكی ڤاكسینەكان كەم ناكاتەوە.

ئه‌و رێكخراوه‌ رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: جیهان لەقۆناغێكی ناسەقامگیردایە و پێویستە هەموو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە لەسەرتاسەری جیهان بۆ كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.