بایدن بەرنامەیەکی 1.9 ترلیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیانەکانی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

جیهان

15/01/2021‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرنامەیەکی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و جەختی کردەوە: لە گرنگی پەسەندکردنی ئەو بەرنوسە بۆ هاوکاریکردنی ئەمەریکاییەکان لە دەمی پەتاکەو ئەو قەیرانە ئابورییانەی لە ئەنجامی پەتاکە هاتوونەتە ئاراوە.

له‌میانی وتارێكدا جۆو بایدن جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگه‌یاند: "لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، ملیۆنان ئەمەریکایی، بەبی هەڵەی خۆیان، ڕێزو کەرامەتی کە بە موچەکانیانەوەیە لەدەستداوە".

پلانەکەی بایدن بریتییە لە خولێکی نوێی هاوکاری بڕی 1،400 دۆلار بۆ زۆربەی ئەمەریکاییەکان، دابین کردنی بودجە بۆ بەرەوپێشبردنی کردنەوەی قوتابخانەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و زیادکردنی بەرنامەی نیشتمانی ڤاکسین. هەروەها بەرنامەکەی بریتیشە لەوەی هەتا مانگی نۆ بڕی 400 دۆلار حەفتەی بۆ ئەو ئەمەریکاییانەی کارەکانیان لەدەستداوە دابین بکرێت. هاکاری کاردارییە بچووکەکان بکرێت.

ئەو بەرنامەیەی کە تیمی گواستنەوەی دەسەڵات بە بەرنامەیەکی "گەورە، بەڵام کاریگەر" وەسفیان کردووە بە پێی ئەو بەیاننامەیەی بەر لە وتارەکەی بایدن بڵاوکرایەوە، بە 1.9بڕیترلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.

سیناتۆری کۆماری نوێنەری تێکساس جۆن کۆرنیان لە تویتێکدا ڕایگەیاند " بیرتان بێت هاوکارییەکی بڕی 900 ملیار دۆلار لەلایەن هەردوو پارتەکانەوە تەنها 18 ڕۆژ لەمەوبەر پەسەند کراو بوو بە یاسا."

ئەم جارەیان بایدن دیموکراتە، ئەنجومەنی نوێنەران بە جیاوازییەکی کەم زۆرینەی دیموکرات دەبێت و سیناتیش 50 بە 50 یە و بە دەنگی جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو خانم کامڵا هێرس لەبەرژەوەندی دیموکراتەکاندا دەبێت.

بایدن پێشتر ئەو ئامانجەی داناوە کە لە ماوەی یەکەم 100 ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا100 ملیۆن ڤاکسین ئامادەبێت بۆئەمەریکاییەکان. بەرنامەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بریتیش بوو لە 20 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ نێوەندەکانی کۆمەڵگەکان و نێوەندی گەڕۆکی ڤاکسین بۆ ناوچە دووردەستەکان، بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی خۆجێهی و ویلایەتەکان.

حکومەتی ئەمەریکا دوو ڤاکسینی بۆ بەکارهێنانی دەستبەجێ پەسەند کردووە. هەردووکیان بە دوو بەش لێدەدرێن. هەتا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بەشی یەکەمیان لێداوە.