شارپرێس:
كۆمپانیای ئاسوس كە
كۆپانیایەكی بەناوبانگی وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكانە، كۆمپیوتەرێكی ناوازە، كە
دوو شاشەی هەیە، ڕادەگەیەنێت
شاشەی دووەمی
كۆمپیوتەرەكە لەسەر تەختەكلیلە و بۆ پیشاندانی وێنە و ڤیدیۆ بەكاردەهێنرێت،
دەتوانرێت بە پێی دانیشتنی بەكارهێنەر بچەمێتەوە و بۆ نوسین و كێشانی وێنە
بەكاردەهێنرێت
شاشە سەرەكییەكەی
كۆمپیوتەرەكە جۆری OLED ی قەبارە
15.6 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (3840/2160) پێكسڵ و توانای پیشاندانی 4K UHD بۆ ڤیدیۆ هەیە
چارەسەركەری Intel
Core i9-10980HK بە توانای
نوێبوونەوەی 5.3 هێرتز بۆ كۆمپیوتەرەكە جێگیركراوە، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 32
گێگابایتە و هاردەكەی 1 تێرابایتە
كۆمپیوتەرەكە دەریچەكانی
جۆری USB 3.2 Gen 2 Type-A وThunderbolt
3 و HDMI
2.1 ی هەیە و
توانای پاترییەكەی 92 واتە كە بەرگەی 10 كاتژمێر كاركردن دەگرێت
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ