شارپرێس:
كۆمپانیای هاڤاڵی چینی
وەبەرهێنی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی نوێی ڕاگەیاند كە بە ڕكابەرە بەهێزەكەی ئۆتۆمبێلی
لاند كرۆسەری كۆمپانیای تۆیۆتا ناسراوە.
درێژی ئۆتۆمبێلی H9ی كۆمپانیای هاڤالی چینی، 4 مەتر و 85 سانتیممەترە،
پانییەكەی 192 سانتیممەترە و بەرزییەكەی 190 سانتیممەترە، و قەبارەی تایەكانی 17 و
18 ئینجن.
ئۆتۆمبێلەكە 3 ڕیز
كوشتنی جلدی تێدایە كە بۆ 7 سەرنشین تەرخان كراوە، هەروەها شاشەیەكی گەورەی تێدایە
كە بە لەمس كار دەكات و بۆ مەڵتی میدیا و لایەنی هونەری ئۆتۆمبێلەكە بەكاردەهێنرێت
سیستەمی ئاسایشی
ئۆتۆمبێلەكە زۆر بەهێزە و هەستیاری پێكدادان و نزیكبوونەوەی لە تەنێكی تر تێدایە،
ئۆتۆمبێلەكە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی كێشكردنی هەوای هەیە و خۆڕاگرە
هەروەها تایبەتمەندی
ساردی و گەرمی و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانی هەیە، یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكان،
نەهێشتنی هەڵم و تەمی سەر ئاوێنە و جامەكانی پێشەوە و پشتەوەیە
ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەرێكی
بەنزینی تۆربۆی دوو لیتری هەیە بە كێشی 245 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی تری هەیە بە
فراوانی دوو لیتر و كێشی 190 ئەسپ و نرخی ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 36 هەزار دۆلار دەبێت
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ