میسی داوایەك لە ڕۆناڵد كۆمان دەكات

وەرزش

16/01/2021‌ 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە كاتی خۆ ئامادەكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، كە لە نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بیلباو دەبێت، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسانی، داوایەك ئاراستەی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەكەی دەكات

بەهۆی بوونی ئازار لە ماسولكەی پێی چەپیدا، لیۆنێل مێسی لە لە یاری پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، كە لە نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدرا، ئامادەی یارییەكە نەبوو

بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڕۆژی دوێنێ لیۆنێل مێسی لەگەڵ هاوڕێكانیدا ڕاهێنانی نەكردووە، بەڵكو خۆی بە تەنها ڕاهێنانی كردووە لە ترسی ئەوەی لە كاتی ڕاهێناندا توشی پێكان نەبێت

ڕۆژنامەكە باسى لەوەشکردوە، لیۆنێل مێسی لە كاتی ڕاهێناندا باش دەركەوتووە و داوای لە ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەر كردووە بۆ یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یاری پێبكات

شایەنی باسە تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە هیچ ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە تەندروستی لیۆنێل مێسی بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام باس لەوە كراوە ئەوەی كە هەیە پێكان نییە، بەڵكو بوونی ئازارە لە ماسولكەدا.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ