لەعێراق63 حزبی نوێ‌ دامەزراون

عیراق

16/01/2021‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرایدەكات، 63 حزبی نوێ دامەزراون و داوای تۆماركردنیان لە كۆمیسیۆن كردووە.

لە راگەیاندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە ژمارەی ئەو حزب و لایەنانەی كە داوایان پێشكەش كۆمیسیۆنەكە كردووە ئاشكرایكردووە، 433 حزب داوایان پێشكەش كردووە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان لە كۆمسیۆن، لەو ژمارەیەش 225 حزب پەسەندكراون و تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 63 حزبی نوێ دامەزراون و داوای تۆماركردنیان لە كۆمیسیۆن كردووە.
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆمیسیۆن، 128 حزب وەرنەگیراون و ناویان تۆمارنەكراوە، 17 حزب خۆیان داوای كشانەوەیان لە تۆماركردن كردووە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا 25 ملیۆن هاوڵاتی عیراقی مافی دەنگدانیان هەیە و لە نێویشیاندا ئەو كەسانەی 2003 لەدایكبوون.
ئەوەش دوای ئەوەدێت،پێشتر كیمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو، لە 9 تا 16ی ئەم مانگە وادەی تۆماركردنی حزب و لیست و قەوارە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی 6 ی حوزەیرانی ئەمساڵی عێراقە و لە 9ی مانگیشەوە تا 28 ی ئەم مانگە وادەی خۆتۆماركردنی كاندیدەكانی پەرلەمان دەبێت.