شارپرێس:
ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشێک لە لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق لە هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی که تایبه‌تن به پشکی هه‌رێم و له‌نێو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیر کراون، بیانگۆڕن، دەشڵێت، پێویستە شاندێکی سیاسیی بچێتە بەغدا و گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکات.
دانا جه‌زا به میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە، به‌شێک له ماددە‌کانی ناو پڕۆژەیاسای بودجە قابیلی گۆڕان و ده‌ستکاریکردنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی که جێگه‌ی سرنج و تێبنیی په‌رله‌مانتارانن، یاخود ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ی که لەلا‌یه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه ئاراسته ده‌کرێت، هه‌ر کوتله‌یه‌کی په‌رله‌مانی هه‌وڵی په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بڕگانه‌ی نێو پڕۆژەکه ده‌دات که له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدایه بۆ نموونه ئێستا فراکسیۆنە کوردییەکان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ماددە‌ی 10 و 11ی نێو پڕۆژەکه وه‌ک خۆی بڕوات که تایبه‌ته به هه‌رێمی کوردستان.
باسیلەوەشكردووە، "له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه گۆڕانکاری له هه‌ندیک بڕگه و ماددە‌ی بودجه بکات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکوومه‌ت، له‌وانه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی (موناقه‌له‌یه)، واته بودجەیه‌ک بو وه‌زاره‌تێک ناڕوات بخرێته سه‌ر هه‌یئه‌تێکی دیکە، یاخود بڕه‌که‌ی که‌م بکرێته‌وه و زیاد بکرێت."
لەبارەی ئەو بڕگه و ماددانه‌شی که لە پڕۆژەکەدا تایبه‌تن به هه‌رێمی کوردستان، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەی وتووە، "به‌شێک له کوتله‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی که تایبه‌تن به پشکی هه‌رێم و له‌نێو پڕۆژەکەدا جێگیر کراون، بیانگۆڕن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بە ڕاده‌ستکردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌به کۆمپانیای سۆمۆوە هه‌یه، بۆیه هاتنی شاندێک له هه‌رێمه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان گرنگ و پێوسته بۆ زامنکردنی شایسته دارییه‌کانی کوردستان, چونکه بابه‌تی بودجه چه‌ندێکی یاساییه، ئه‌وه‌نده‌شی سیاسییه."
ڕوونیشیکردوەتەوە،"تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندکرنی بودجه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه، خاڵێکی ئیجابیی گرنگه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی قه‌یرانی دارایی له عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی کوردستانیش, به‌پێی ئاماژه و پێدراوه‌کان ئه‌مساڵ ساڵێکی سه‌قامگیر ده‌بێت له ڕووی دارییه‌وه".