مەترسیی ڕێگری لە پژمە لەچیدایە؟

تەندروستی

17/01/2021‌ 518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەندێک کەس چەند خویەکی خراپیان هەیە کە  زیانی تەندورستیی گەورەی بۆ کەسەکە بەدواوە دەبێت، لەوانە گرتنی پژمین، توێژەرانیش دەڵێن ئەم خوارە رەنگە ببێتە هۆی مردنی کەسەکە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پۆرتاڵی ئەخبار ئەلیەومی میسری، گرتنی پژمین لەمەترسیدارترین ئەو خووانەیە کە رەنگە سەربکێشێ بۆ مردنی کەسەکە، توێژەرانیش لەنوێترین لێکۆڵینەوەیاندا دەڵێن گرتنی پژمە لەباریدا هەیە ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ و قوڕگ.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا پژمەگرتن زیان بە لوولە خوێنەکانی مێشکیش دەگەیەنێت، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە پژمەگرتن لەڕێگای داخستنی لووت یان داخستنی دەم جوڵەیەکی زۆر مەترسیدارە و دەبێت بەهەموو جۆرێک لێی دوور بکەوینەوە.

راپۆرتەکە نموونەی بە پیاوێکی تەمەن چل و سێ ساڵی هێناوەتەوە کە بەهۆی ڕێگریکردنی لە پژمە گوازراوەتەوە بۆ  بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری لیستەر لە بەریتانیا، بەهۆی داخستنی دم و گرتنی لووتی لەکاتی پژەمدا تووشی هەڵئاوسانی گەردن و ئازارێکی توند لە جەستەیدا بۆتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە پشکنینەکان دەریانخستووە کە ئەو پەستانی هەوایەی لەکاتی گرتنی پژمیندا درووستدەبێت، بەشی خوارەوەی قوڕگی دڕیوە و لەئەنجامدا قسەکردن و جوینی بۆ کەسەکە سەخت کردووە.

ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی