شارپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان، بڕیار له‌واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌ده‌ن.
عه‌قیل ردێنی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی نه‌سر، پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ یاخود زیاتر هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كلاده‌كاته‌وه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وزیرانی عێراق ڕۆژی 2021/6/6 وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌عێراق دیاریكردووه، به‌ڵام به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دوابخرێت.