دوو گەورە کۆمپانیای پیشەسازی درووستکردنی ئۆتۆمبێل یەکدەگرن

هەمەڕەنگ

17/01/2021‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو کۆمپانیای فیات کرایلسەر و بی ئێس ئەی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل رایانگەیاندووە کە لەبارەی یەکگرتنی کۆمپانیاکانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

هاوپەیمانییە نوێیە کە بەناوی (Stellantis) ناونراوە، وەک چوارەمین گەورەترین کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەست پێ دەکات، کە توانای هەیە کۆمپانیا نوێکە بۆ  پیشەسازی درووستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بگۆڕێت و کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وەک تۆیۆتا و فۆلکسڤاگندا بکات.

دانوستانەکانی نێوان کۆمپانیای " فیات کرایسلەر " ی ئیتالی - ئەمریکی و بی ئێس ئەی فەرەنسی ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکگرتن کە بەهاکەی دەگاتە 52 ملیار دۆلاری ئەمەریکی،  ئەم هاوپەیمانییە سەرەتا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دا ڕاگەیەندرا، کە ئامانج لێی ئەوەیە ساڵانە بە بڕی 8,1 ملیار دۆلار ئۆتۆمبێل بفرۆشێت

پێدەچێت کارلۆس تاڤارسی بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی بی ئێس ئەی فەرەنسی سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکە نوێکە بکات، کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە، لەوانە کەمبوونەوەی فرۆشیان لە بازاڕی چینیدا.

تاڤارس پلانی وایە ساڵانە بەبەهای شەش ملیار دۆلار خەرجییەکان کەمبکاتەوە، بێئەوەی ئەوە کاریگەریی لەسەر داخستنی هیچکام لە کارگەکان هەبێت، ئەوە جگە لە وەبەرهێنان کردن لەبواری درووستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی