ناپۆلی گرێبەست پێشكەش بە یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

17/01/2021‌ 166 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، دەیەوێت لە وەرزی گواستنەوەی یاریزاناندا، گرێبەستێك پێشكەش بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكات بۆ گواستنەوەی جۆنیۆر فێربۆ

فریبۆ یاریزانی لای چەپی هێڵی بەرگرییە، ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بۆ ئەو شوێنە یاری بە جۆردی ئەلبا دەكات، تەنانەت ئەگەر ئەلبایش ئامادە نەبێت، یاری بە سێرجینۆ دێست دەكات

ڕۆژنامەی سكای سپۆرتی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە: یانەی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی لە ڕیزی ئەو یاریزانانە داناوە كە بۆ وەرزی گواستنەوەی ئەمساڵ نمایش دەكرێن و دەتوانن یانەكە جێبهێڵن

لەبەر ئەوەی فەوزی غولامی یاریزانی بەشی چەپی هێڵی بەرگری یانەی ناپۆلی توشی پێكان بوو و پاش پێكانەكەی ئاستی نەگەڕاوەتەوە بۆ ئاستی پێشوتر، یانەی ناپۆلی دەیەوێت بەو یاریزانەی بەرشەلۆنە جێگەكەی پڕ بكاتەوە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ