مۆرینهۆ هەڵوێستی گاریس بێڵ ڕووندەكاتەوە بۆ مانەوە لە تۆتنهام

وەرزش

17/01/2021‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو، گاریس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام، سەردەمێكی پڕ نیگەرانی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەر برد، بەشێوەی خواستن ڕووی لە یانە كۆنەكەی، یانەی تۆتنهام كرد

بەڵام گاریس بێڵ، لە یانەی تۆتنهام و لە ژێر سەرپەرشتی جۆزیە مۆرینهۆی پرتوگالی، ئاستێكی بەرز پێشكەش ناكات وەكو ئەوەی كە خۆی پێشبینی دەكرد بەڵكو ئەوەی پێشكەشی دەكات زیاتر نییە لەوەی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشكەشی دەكرد

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، جۆزیە مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانە لەندەنییەكە ووتی: گاریس بێڵ یاریزانێكی خواستراوە و بە قەرز هێناومانە، تا ێستا هیچ قسەیەك لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و خۆیدا نەكراوە بۆ ئەوەی لە تۆتنهام بمێنێتەوە و بەردەوام بێت

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ