تیاگۆ سیلڤا بەهۆی ئەم ڕەفتارەیەوە سزا درا

وەرزش

17/01/2021‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامە ئینگلیزییەكان بڵاویانكردووەتەوە، تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی چێڵسی پاش یارییەكەی یانەی چێڵسی و فۆلهام بەهۆی ڕەفتارێكی دژ بە یاساكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سزا درا

لە یارییەكی ئاست مامناوەندا، یانەی چێڵسی توانیتی بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی فۆلهام بباتەوە، گۆڵەكەیش لە خولەكی 78 لە لایەن ماسۆن ماونتی ئینگلەندییەوە تۆمار كرا

لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی هاتووە، تیاگۆ سیلڤدا بەشداری یارییەكەی بە تەواوەتی كردو پاش یارییەكە درێسەكەی بە كارمەندێكی یاریگاكەی یانەی فۆلهام بەخشی

لەم هەفتەیە، یەکێتى تۆپی پێی خولی ئینگلیزی چەند یاسایەكی توندوتۆڵی لە پێناو بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد، یەكێك لەو یاسایانە قەدەغەكردنی ئاڵوگۆڕی درێسی یاریزانەكانە

ڕابیتەكە چەند یاسایەكی توندوتۆڵی بەرامبەر بە یارییەكان ڕاگەیاندووە و هیوخوازە بەهۆی ئەو یاسایانەوە ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات. بەڵام تا ئێستا ئاماژە بە جۆری سزاكەی سێلڤا نەكراوە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ