ژمارەكان خراپیی ئاستی ئۆدیگارد لە ڕیاڵ مەدرید دەردەخەن

وەرزش

17/01/2021‌ 133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارە و ئامارەكان دەریدەخەن، لەم وەرزەدا مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاستێكی خراپی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردووە

ئۆدیگارد وەرزی پێشوو لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، لەبەر ئەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ واژۆ كرد بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەو شێوەیە نییە

تۆڕی پۆست یونایتد بڵاوی كردووەتەوە: ئۆدیگارد لە وەرزی پێشووی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بەشداری 16 یاری كردووە كە 1440 خولەك دەكات توانیتی 4 گۆڵ تۆمار بكات و 5 گۆڵ دروست بكات

بەڵام یاریزانە نەرویجییەكە لەم وەرزەدا 367 خولەك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری كردووە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات یاخود دروست بكات، لە ئێستادا لەسەر كورسی یەدەگ دانیشێنراوە و وەكو یاریزانی سەرەكی یاری پێ ناكرێت

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ