"تێپەراندنی بودجەی 2021 پێویستی بە تەوافوقی سیاسی هەیە"

عیراق

17/01/2021‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تیپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، پێویستی بە تەوافوقی سیاسی هەیە لە نێوان لایەنەکاندا.

ئەحمەد سەفاربە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە،لیژنەی دارایی هەڵدەستێت بە دیاریکردنی پێشنیازەکان، کە بە پێویستی دەزانێت بۆ گۆڕانکاری و چۆنێتی دابەشکردنی خەرجی گشتی لە چوارچێوەی یەکەکانی خەرجیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەكەیان هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی هەندیک لە بەندەکانی بودجە و زیادکردنی لە بەندی دیکەدا، بەگوێرەی پێویستی هەریەک لەو بەندانە.

ئەحمەد سەفار جەختی لەوەشکردووەتەوە، پەسەندکردن و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان، پێویستی بە هاوکاری و تەواوفوقی سیاسی هەیە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆیەکی چەند ڕۆژە، لە دانیشتنی ٣٥ هەمینی خۆیدا کۆتایی هێنابەگفتوگۆکانی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.