محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ شاندی پارتی ته‌ئكیدمان له‌ناردنی شاندێك بۆ به‌غداد كرده‌وه‌

کوردستان

17/01/2021‌ 1098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی ئه‌مڕۆی نێوان شاندی پارتی و حزبه‌كه‌ی بەوردی تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، بۆ ئەمەش لەسەر چۆنێتی ناردنی وەفدێکی هەرێم بۆ بەغداد، بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران تەئکیدیان كرده‌وه‌.

محه‌مه‌دی حاجی محه‌مه‌د سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە‌ له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌وی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌، لەو کۆبونەوەی نێوان، شاندەکەی پارتی و حزبی سوسیالیست بەوردی تیشک خرایە سەر مەسەلەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران، بۆ ئەمەش لەسەر چۆنێتی ناردنی وەفدێکی هەرێم بۆ بەغداد، بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی دارایی و چۆنێتی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران تەئکیدیان لەسەر کرایەوە.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەعیم عەلی و کاکەمین نەجار ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و پشتیوان سادق و عەلی حسێن ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەردانی گوڵەخانەیان کرد و لە لایەن محەمەد حاجی مەحمود و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست بە گەرمی پێشوازی کران.

لەو دیدارەدا محەمەد حاجی مەحمود روونیکردەوە: کە ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەری کێشەکان و تەئکیدی کردەوە پێویستە لەم دۆخە هەستیارەدا تەواوی لایەنەکان بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتی حزبی و تەئکیدی لە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی کردەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هەردولا، پشتیوانی خۆیان بۆ یەکخستنی ناوماڵی کوردی کرایەوە بەتایبەت لەسەر پرسە سیاسی و ستراتیژیەکان، وا پێۆیست دەکات که تەواوی لایەنە سیاسیەکان خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بن چون یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی زامنی چارەسەرکردنی کێشەکانە، هەر ئەم هاو ئاهەنگیەی هێزەکانی کوردستان، هەرێمی کوردستان لە هەموو ئەگەرێکی خراپ دوور دەخاتەوەو دەیپارێزێت".