سه‌رۆك كۆمار سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرادەکات

عیراق

17/01/2021‌ 1613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگه‌یاند، د. بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق فڕۆمی ده‌سته‌كه‌ی پڕكردووه‌ته‌وه‌ و سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراكردووه‌.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق ئه‌مڕۆیه‌كشه‌ممه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق لە فۆڕمێکدا کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کردووە، تیایدا سەروەتی دارایی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکراکردووە.

دەستەی دەستپاکی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافییه‌ت ساڵانه‌ فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تدا دابه‌شده‌كات، به‌شێك له‌ به‌رپرسان فۆڕمه‌كه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

دەستەی نەزاهە لەكۆتایی ساڵی 2019دا وردەكاری هەمواری یەكەمی یاسای بەركاری ژمارە 30 ساڵی 2011 ی ئاشكراكرد، ئەویش دوای پەسەندكردنی هەموارەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.

بەپێی حكومەكانی بڕگەی یەكەم لەماددەی 61 و بڕگەی سێیەم لە ماددەی 73 لەدەستوور، كە ماددەی (61/یەكەم/أ) ئاماژەی بە پابەندكردنی هەریەك لە (سەرۆك كۆمار و جێگرەكانی) كردووە، سەرباری كەسانی دیكە لەوانەی لە پۆست و پلە رەسمییەكاندان وەك لە ماددەكە و بڕگەكانی دیكەیدا هاتووە، كە ئەستۆی داراییان ئاشكرا بكەن.