شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا تووشبوویه‌كی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌كانیان و تا ئێستاش 38 تووشبوو له نه‌خۆشخانه ماون.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له 24 كاتژمێری رابردوودا 8 تووشبووی كۆرۆنا داخلی نه‌خۆشخانه كراون و یه‌ك تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌كانیان و تا ئێستاش 38 تووشبوو له نه‌خۆشخانه ماون.
باسی له‌وه‌شكردووه: 30 نه‌خۆش له‌ژێر ئۆكسجیندان و یه‌ك كه‌سیشیان له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردان و 13 تووشبووش له‌ژێر چاودێری چڕدان و له دوێنێشه‌وه هیچ تووشبوویه‌ك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.