یاریی لەناو بەفردا..بەشێک لەیاریزانان بەهۆی بەرگە سپییەکەیان لەناو یاریگا دیارنین

هەمەڕەنگ

18/01/2021‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەتورکیا وێنەی یەکێک لەیارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتەیان بڵاوکردۆتەوە کە لەکەشێکی ساردو بەفراویدا بەڕیوەچوە، بەشێوەیەک یاریزانانی یانەی سیڤاس سپۆر کە بەرامبەر یانەی باشاک شەهیری ئیستەنبوڵ یارییان کردوە، بەهۆی ئەوەی بەرگی سپییان لەبەرەو بەفریش یاریگاکەی داپۆشیوە بەباشی نابینرێن.

باس لەوەکراوە، هەرچەندە بەفری بەچڕی باریوەو زەوی سپی کردووە، بەڵام تیمی سیڤاس سپۆر سوور بوون لەسەرئەوەی بەبەرگێکی تەواو سپییەوە بەشداری یارییەکە بکەن.

بەپێی ئەو وێنانەی  لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەتوانرێت بەئاسانی یاریزانانی یانە ئیستەنبووڵییەکەو دادوەرانی یارییەکە ببینرێت، بەڵام یاریزانانی سیڤاس سپۆر هەر بەحاڵێک‌و دوو بەڵا بەرچاو دەکەون.

هەرچەندە یارییەکە بۆ یاریزانانەی یانەی باشاکشەهیر زۆر قورس بوو، بەوپێیەی دەبوو هەوڵێکی زۆر بدەن تا بتوانن یاریزنانای یانەی سیڤاس سپۆر ببینن، بەڵام هەرچۆنێک بێت توانیان بەتۆمارکردنی گۆڵێک بەیەکسانی لەیارییەکە بێنە دەرەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی