ئۆتۆمبێلە هیندییەكە تەحەدای لاند ڕۆڤەر دەكات

هەمەڕەنگ

19/01/2021‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای تاتای هیندی، دیزایینی ئۆتۆمبێلێكی نوێی بەناوی Safari ئاشكراكرد كه‌ لەتوانایدایە ڕكبەرێتی ئۆتۆمبێلی لاند ڕۆڤەر بكات.

ئۆتۆمبێلەكە جۆرێكی پێشكەوتوی ئۆتۆمبێلی Tata Harrier crossover، بەڵام دیزایینەكەی سەردەمیانەیەو خاوەنی سەقفێكی پانۆرامییە.

ئۆتۆمبێلەكە لەسەر پلاتفۆرمی Omegarc دروستكراوە كە جۆرێكی پێشكەوتوی پلاتفۆرمی D8، درێژی ئۆتۆمبێلەكە 4 مەترو 66 سانتیمەترەو بەرزییەكەی 178 سانتیمەترە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە سێ ڕیز كوشنی تێدایە كە جێگەی حەوت سەرنشینی لێ دەبێتەوەو دوو شاشەی تێدایە كە یەكێكیان لەناوەڕاستەوەیەو بەلەمس كاردەكات‌و ئەوی تریان بەرامبەر شۆفێرە.

هەروەها ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی مۆبایلی بێ وایەری تێدایەو خاوەنی ساردی‌و گەرمی‌و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی Kroytecی چوار پستۆنە بەكێشی 170 ئەسپ، بزوێنەرێكی تری هەیە بەكێشی 140 ئەسپ‌و گێڕی ئۆتۆمبێلەكە 6 گێڕەو نرخی بەنزیكەی 19 هەزار دۆلارە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە