ئێڵ جی شاشەیەكی نوێی بۆ هەوادارانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

19/01/2021‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئێڵ جی تایبەتمەندییەكانی نوێترین شاشەی جۆری UltraGearی ڕاگەیاند كە بۆ هەوادارانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان گونجاوەو كۆمپانیاكە سێ جۆری لێ دروستكردوە.

جۆری یەكەم ناوی 27GP950، كە شاشەیەكی جۆری Nano IPSی بەقەبارەی 27 ئینج‌و توانای نوێبونەوەی 160 هێرتز هەیەو بۆ كۆمپیوتەرو كونسوڵی یارییەكان بەكاردێت.

جۆری دوەم بەناوی 32GP850 ڕادەگەیەنرێت كە خاوەنی شاشەیەكی Nano IPSی قەبارە 31.5 ئینجە بەتوانای نوێبونەوەی 165 بۆ 180 هێرتز.

جۆری سێیەم ناوی 34GP950G، شاشەیەكی Nano IPSی بەقەبارەی 34 ئینج‌و توانای نوێبونەوەی 180 هێرتزی هەیەو تایبەتمەندی Nvidia G-Sync Ultimateی هەیە كە ڕونییەكی زۆری پێدەبەخشێت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ