شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆتا بڕیارى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه ڕاگه‌یاندو بڕیارى ڕۆژى 10ى 10ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبۆته‌وه‌و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى كازمى ئه‌و بڕیاره دراوه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی 2021/10/10 دوابخرێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق‌و هێزه سیاسییه‌كان تاووتوێی دواخستنیان كرد.
ساڵى ڕابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا ڕۆژى 6ى 6ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه هه‌بوو، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ى ڕابردوو هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و هێزه سیاسییه‌كان تێبینیه‌كانى خۆیان خسته‌ڕوو.
ش.هـ