پەیامنێرى شارپرێس وردەکارى لەسەر مەراسیمەکە دەخاتەڕوو.. سبەینێ بایدن سوێندی یاسایی دەخوات

جیهان

19/01/2021‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ترەمپ کۆتا سەعاتەکانی بەڕێدەکات و سبەی بایدن سوێندی یاسایی دەخوات.

پەیامنێری شارپرێس لە ئەمریکاوە باس لە ئاڵوگۆری دەسەڵاتی سەرۆکایەتى ئەمریکا دەکات کە بڕیارە سبەی چوار شەممە بەڕێوە بچێت.

بەوتەى پەیامنێرى شارپرێس لەژێر رێوشوێنێکى توندو تۆڵدا مەراسیمی سوێندخواردنى جۆ بایدن وەک ٤٦ هەمین سەرۆکى ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و بڕیاریشە دۆناڵد ترەمپ بەشدارى لەو مەراسیمەدا نەکات، هۆکارەکەشى ئەوەیە کە تائیستا ترەمپ دانى نەناوە بە ئەنجامەکانى هەڵبژاردندا.