ترەمپ نامەیەکى دەست نوس بۆ بایدن جێدەهێڵێت

جیهان

20/01/2021‌ 1317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک نەریتێکى هەمیشەیی لە ئەمریکا هەر سەرۆکێک کە ماوەى سەرۆکایەتى تەواو دەبێت و کۆشکى سپی جێدەھێڵێت نامەیەک بۆ سەرۆکى دوای خۆی جێدەهڵێت، بەڵام تائێستا ناوەڕۆکى نامەکەى ترەمپ بۆ بایدن ئاشکرا نەبووە.

لەوبارەیەوە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، نامەیەکی دەستنوسی بۆ جۆ بایدن جێهێشتووە، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەبووە کە ترەمپ  چی تیادا نوسیووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکى نزیکدا ئەو ناوەڕۆکى ئەو نامەیە ئاشکرا ببێت.
لە نامەى سەرۆکەکانى پێشوودا ئەوە هاتووە کە سەرۆکى ماوە بەسەرچوو هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکى نوێ دەخوازێت و پشتیوانى خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە، هاوکات بەشێک لە ئەرکەکانى داهاتووشى بەشێوەیەکى کورت و پوخت بۆ سەرۆکى نوێ دەنوسێت.
بڕیارە کەمێکی تر جۆ بایدن و جێگرەکەى سوێندی یاسایی بخوات کە تیایدا هەزار کەس بەشدارن لەو مەراسیمەو وەک ٤٦ سەرۆکى ئەمریکا دەست بەکار بێت.

س.هـ