گوندەکەی باپـیری کامالا هێرس لە هیندستان ئاهەنگ دەگێڕن

جیهان

20/01/2021‌ 961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەى ئەمڕۆ بەکاتى ئەمریکاو کامالا هێرس وەک جێگرى سەرۆکى ئەمریکا سوێندى یاسایی خوارد دانیشتوانی گوندی باپیری کامالا هێرس لە هیندستان دەستیان بە ئاهەنگگێڕانکرد.

کەسوکارى ژنە رەشپێستەکەى کۆشکى سپی لە هیندستانەوە دەستیان کرد بە تەقاندنى یارییە ئاگرینەکان و دابەشکردنى شیرینى بەسەر دانیشتوانى گوندەکەیاندا.

لەوبارەیەوە ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە تولاسێندراپۆرام Thulasendrapuram ، گوندێکە نزیکەی 320 کیلۆمەترلە باشووری شاری چنایەوە دوورە، ئەو شوێنەیە کە باپیری هێرس لە دایکیـیەوە زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لەوێ لە دایک ببوو.

ساڵنامەی تایبەت کە ڕووخساری بایدن و هێرسی لەسەرە، لە لایەن کۆمپانیایەکەوە لە تەواوی گوندەکەدا دابەش کراوە، خاوەن دوکانێک بە ناوی جی مانیکاندان دەڵێت"سیاسەتمەدارێکی ناوچەکە نوێژێکی تایبەتی بەو مەبەستە بەڕێوەبرد و لە بەیانیـیەوە خەڵکی گوندەکە شیرینی دابەش دەکەن و دەمەقاچان دەتەقێنن."

جێگرى سەرۆکى ئەمریکا دایکی هیندی بووە و بۆ خوێندن ڕووی لە ئەمەریکا کردوەو باوکیشی خەڵکی جامایکایە و ئەویش بۆ خوێندن ڕووی لە ئەمەریکا کردبوو دواتر بەیەکەوە هاوسەرگیریان کردوە.

لەلایەکی دیکە هونەرمەند ناوداری هیندی سودارسان پەتنایک پەیکەرێکی لە لم بۆ بایدن و هێرس دروستکردووه.

هێریس یەکەم ژنە و یەکەم ئەمەریکی ڕەشپێستە بگاتە ئەو پۆستەو هاوکات کەسی ئاسیایشە کە ئەو پۆستە باڵایە وەربگرێت.

ئەمشەو بە کاتى هەرێمى کوردستان جۆبایدن و کامالا هێرسی جێگرى لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە باڵەخانەى کۆنگرێس سوێندی یاساییان خواردو وەک ٤٦ مین سەرۆک و جێگر لەکۆشکی سپی دەست بەکار بوون.

س.هـ