شارپرێس:
لەئێستادا پرسی لامەرکەزییەتى پارێزگاکان بووەتە باس و خواسى نێوان لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتیانیش لەوبارەیەوە بۆچوونى خۆیان هەیە.
لەئێستادا یەکێتى پرۆژەیەکى بۆ لامەرکەزییەتی پارێزگاکان ئامادە کردوە، بەڵام بەشێک ئەم هەوڵە بە فشار بۆ سەر پارتى دەبینن و پێیانوایە کە یەکێتى دەیەوێت دەستکەوتى پێ وەربگرێت.
هاوڵاتیان چی دەڵێن لەسەر لامەرکەزییەت؟
بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە پرۆژەیەکی باش و هەندێکیش پێیان وایە تەنها موزایەدەیەکەو خۆڵکردنە چاوی خەڵکە.