د.به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

عیراق

21/01/2021‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى شارى به‌غدا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند، "لەمکاتەدا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە گروپە تاریک پەرستەکان چاویان بەدەستکەوتە نیشتمانییەکان‌و ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ داھاتویەکی باشتر ھەڵنایەت".

له‌و په‌یامه‌دا د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ڕایگه‌یاندوه‌، "تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا کە ھاوڵاتیانی بێتاوانی کردە ئامانج، لەمکاتەدا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە گروپە تاریک پەرستەکان چاویان بەدەستکەوتە نیشتمانییەکان‌و ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ داھاتویەکی باشتر ھەڵنایەت".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "بەتوندی دژی ھەموو ھەوڵێکین بۆ تێکدانی ئارامی وڵاتەکەمان، داواکارین لەخودای گەورە قوربانییەکان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات‌و ھیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".