شارپرێس:
وتەبێی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی نوێی ئەمریکا كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر پرۆگرامی ناوەكی كۆماری ئیسلامی ئێران توندتر ده‌كات.
جین بساكی کە لە ئیدارەى جۆبایدن وەک وته‌بێژی كوشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دیاریکراوە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، جۆبایدن لەگەڵ ئەوەیە كه كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر پرۆگرامی ناوەكی ئێران توندتر بکرێتەوە ئەوەش بە مەبەستى زووتر پابەندکردنى ئێران بە دەستبەرداربوون لە پیتاندنى یۆرانیوم.
وتەبێژیەکەى کۆشکی سپی داواشى لە ئێران کرد کە پابەندی ئەو بڕیارانە بێت لە رێککەوتنى ئەتۆمەتی تایبەت بەو وڵاتە بۆ دیاریکراوەو جێبەجێیان بکات.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ساڵى ٢٠١٨ تاکلایه‌نه له رێکەوتنى ئەتۆمی ئێران کشایەوەو زنجیرەیەک سزاى توندى بەسەر ئێران‌دا سەپاند.
س.هـ