هەپەگە کوشتنى شەش سەربازى تورکیای لە شەمزینان راگەیاند

کوردستان

21/01/2021‌ 1030 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگ رایگەیاند، شەش سەربازی تورکییان لە چالاکییەکدا لە شەمزینان کوشتووە.

لە راگەیەنراوێکدا هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی گەریانی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لەدژی خاڵی پشکنینی بارەگای نەوا چالاکیەکی سەرکەوتوانەی ئەنجامداو دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک چاودێری بارەگای نەوایان کرد و بۆیان دەرکەوت کە داگیرکەران بە ڕۆژ دەچنە خاڵی پشکنین و بە شەویش دەگەڕێنەوە، تەقەمەنیان لە سەنگەری سوپاى تورکیا کردوەو شەش سەرباز کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هێزەکانیان ئەو تەقەمەنیەیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە تەقاندەوە کە لەناو سەنگەرەکەدا جێگیرکرابوو و ٦ سەربازیان کووشتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای تەقەینەوەکە، بەدەیان ئۆتۆمبێڵی مەدەنی و سەربازی چوونە شوێنی رووداوەکە و کوژراوەکانیان لەهەرێمەکە دوورخستەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ هەمان رۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات.