ئەرکەکانى داهاتووی.. جۆ بایدن یەکەم کاری لە کۆشکی سپی چیبوو؟

ڕاپۆرت

21/01/2021‌ 1736 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوای سوێند خواردنی وەك 46 ەمین سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن وەك ئەوەی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكان بەڵێنی دابوو بە دەنگدەرو هاونیشتمانی لە یەكەم رۆژیدا ١٧ بریاری  گرنگی دەركرد.

کە لە نێوانیاندا چەندین بریاری ترەمپی هەڵوەشاندەوە كە لەسەردەمی سەرۆكایەتیەکەدا جێبەجێ دەكرا، بڕیارەکانی بایدن دابەشدەبن بەسەر چەند سێکتەرێکداو خۆی لەم بابەتانەدا دەبینێتەوە:

تایبەت بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتی یەكان:

١-هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ كە لە سالی ٢٠١٩ ترەمپ بریاریدا لە رێكەوتنامەی پاریس بکشێتەوە كە تایبەتە بە كەش و هەوا، بایدن بە هاوڵاتیانی ئەمریکای وت ئێوە ئێستا ئەندامی ڕێککەوتنی پاریسن. 

٢-گەرانەوەی ئەمریكا بۆ ناو رێكخراوی تەندروستی جیهانی.
٣-دانانی دكتۆر ئەنتۆنی فاجی وەك سەرۆكی شاندی ئەمریكا لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. 

بڕیارەکانی بایدن سەبارەت بە پەنابەران:

١-هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترەمپ كە تایبەت بوو بە قەدەغەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق و سوریاوئێران و سودان و سۆماڵ و یەمەن و لیبیا. 

٢-وەزارەتی دەرەوەی راسپارد بە پێداچوونەوە كەیسی هاوڵاتیانی ئەو حەوت وڵاتە بکات و زیان لێكەوتوان قەرەبوو بكرێنەوەو كار ئاسانی بكات بۆ پێدانی ڤیزایان. 

٣-هەڵوەشاندنەوەی بریاری ترەمپ كە تایبەت بوو بە كۆچبەرانی وڵاتانی لاتین كە منداڵەكانیان جیادەكردەوە لە خێزانەكانیان، دووبارە چاوبخشێنرێتەوە بە كەیسی ئەو پەنابەرانەو و منداڵ و خێزانەكان بە یەكتر ئاشان بكەنەوە، هەروەها داوا لە كۆنگرێس دەكات كە یاسایەك دەربكەن بۆ پێدانی مافی مانەوە بەو پەنابەرانە.

٤-هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ترەمپ سەبارەت بەو پەنابەرانەی كە خاوەنی هیچ  پەڕاوێکی یاسایی نین یان مافی مانەوەیان نەبووە لە ئەمریكا لەسەردەمی ترەمپ ئەو پەنابەرانە دیپۆرت دەكرانەوە، بایدن بریاریدا ئەو فەرمانە كاری پێ نەكرێت و كار ئاسانیان بۆ بكات بۆ مانەوە.

٥-هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ترەمپ و خەرجی و پلانی دروست كردنی دیواری سەر سنوری نێوان مەكسیك و ئەمریكا.

لەسەر ئاستی تەندروستی:

١-گرنگی دان بە كۆنتروڵ كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابین كردنی پێداویستەكانی.

٢-فەرمانی دەركردجێفری دی زینتس وەك رێكخەری فەرمی كۆڤید١٩ و پێدانی زانیاریەكان بەسەرۆک دیاری بکرێت .

٣-فەرمانی كرد بە دام و دەزگاكانی وڵات بۆ بەستنی دەمامك بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژ و پێدانی رێنمای بە هەموو هاوڵاتیانی ئەمریكی و هاندانی خەلكی بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پلانە.

٤-هەڵوەشاندنەوەی بریاری ترەمپ دەربارەی سركردنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی تەندروستی جیهانی و كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشیە كوشندەكان.

لەسەر ئاستی ژینگەی ئەمریكا

1_ دەرکردنی بڕیارێکی گرنگ تایبەت بە سیاسەتی ژینگەو گازی سروشتی و نەوت و دامەزراندنی گروپی كار لەسەر خەرجی (گرین هاوس)
٢-داوای لە ئاژانسەكان كرد بۆ کارئاسانی بۆ بەشەكانی كشتوكاڵ و كاروباری جەنگاوەران و خانوبەرەو پەرەپێدانی شارەكان و درێژكردنەوەی قەرزی خانووبەرو قەرزی خوێندن لەسەر هاوڵاتیان كە بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیانتوانیوە قەرزەكانیان بدەنەوە.

لەسەر ئاستی متمانە بوون بە حكومەت و جیاوازی رەگەزیی 

١-بایدن فەرمانی بەهەموو دامودەزگاكانی حكومەت كردوە پەیمانی ڕەوشت واژۆبكەن كە ئامانجی گێرانەوەی پاراستنی متمانەیە بەحكومەت.
٢-هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسێۆنی ئیدارەی ترەمپ كە تایبەت بوو بە سنورداركردنی توانای دەزگا فیدرالیەكان و بەڵێندەرەكان و دامەزراوەكانی تر.
٣-جیاوازی نەكردنی هاونیشتمانیان لەرووی رەنگ و نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان لە هیچ شوێنێکی وڵاتدا. 

هەڵبەتە ئەمانە بەشێكن لە پلان و بەرنامەكانی كابینەكەی بایدن و كامێلا هاریس، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی دواتری سەرەتای حكومرانیان كۆمەلێك بریارو فەرمانی گرنگتر دەربكەن هەم لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریكا و هەم لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوەی وڵات.

کاروان فارس