پاپای ڤاتیکان پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى سەرۆک کۆمارى عێراق دەکات

عیراق

21/01/2021‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینی لە پاپای ڤاتیكان فرەنسیسی یەكەم پێگەیشت و بە توندی ئیدانەى تەقینەوەکەى ئەمڕۆی شارى بەغدا دەکات.

بەپێی رایگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بروسکەیەکی ماتەمینی لە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان فرەنسیسی یەكەم پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا كە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

پاپای ڤاتیکان لە پەیاکەیدا رایگەیاندوە"قەداسەتی پاپا فرەنسیسی یەكەم بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەیەرانی لە بەغدا پێگەیشت، بەڕێزیان زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆرستییە قێزەوونە دەکات، نزاش دەکات بۆ گیانی قوربانیان و خێزانەكانیان، هیواخوازیشە کە ھەمووان بەیەکەوە کار بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی،"

هەروەها پاپا ھیواداریشە بە گیانی برایەتی و هاریكاری و ئاشتییەوە ئەم قۆناغە دژوارەی ئێستا تێپەڕێت، ھاوکات پاپا فەرەنسیس لە ناخی دڵەوە نزا بۆ گەلی عێراق دەکات تا ھەمیشە لە ئاشتی و ئارامیدا بێت.