ئەردۆغان پەیامێک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکات

عیراق

22/01/2021‌ 2789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێکی ماتەمینی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێگەیشت، لەبارەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا كە ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانی کردە ئامانج.

لەپەیامەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاندوە"بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی بێتاوانم پێگەیشت، كە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەكەی بەغدای پایتەختی عێراق بوونە قوربانی، بەو بۆنە خەمبارەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەكەم و جارێكی دیکە هەڵوێستی نەگۆڕی توركیا بۆ عێراقی دۆست دووپاتدەكەمەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

هەروەها راشیگەیاندوە، بە ناوی خۆم و گەلی تورکیا ماتەمینی خۆم رادەگەیەنم بۆ گەلی عێراقی برا و دۆست لە رێگەی بەڕێزتانەوە".

دوێنێ پێنجشەممە، لە شاری بەغدا دوو تەقینەوە لە ناوچەکانی باب شێخ و ساحە تەیرانی بەغدا روویدا کە بەوتەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق تەقینەوەکە لەرێگەى پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە بووە، بەهۆیەوە ١٤٢ کەس بوونە قوربانى.

س.هـ