ئیمارات دەیەوێت بە "ئێکسپۆ 2020 دوبەی" جیهان تووشی سەرسامی بکات

جیهان

22/01/2021‌ 1238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی "ئێکسپۆ ٢٠٢٠ دوبەی"، ئیماراتییەکان بەڵێن دەدەن بەدرێژایی شەش مانگ جیهان سەرسام بکەن و پێشانگاکە بەجۆرێک بەڕێوەبەرن کە هەرگیز پێشتر بەو ئاستە نەبووبێت.

ئیمارات درووشمی " پەیوەندیگرتنی عەقڵەکان.. و درووستکردنی ئایندە"ی بۆ کەمپەینی میوانداریکردنی "پێشانگای نێودەوڵەتی ئێکسپۆ ٢٠٢٠" لە دوبەی هەڵبژاردووە.

ئیمارات لەپەراوێزی چالاکییەکانی پێشانگاکە، سەرەتایەکی پێشوەختەی دەستپێکرد، ئەویش وەک جەختکردنەوەیەک لەوەی دەبێت ئێکسپۆی ٢٠٢٠ دوبەی بەباشترین شێوە تەواو ببێت.

دەستپێکە پێشوەختەکەش بریتی بوو لە دەستپێکردنی چالاکییەکانی هەفتەی کەشوهەوا و هەمەچەشنی بایۆلۆجی لە ئۆکتۆبەری رابردوو، هەفتەی ئێکسپۆ بۆ زانین و فێربوون لە مانگی دیسەمبەری رابردوو.

هەروەک پێشبینیش دەکرێت لە ٢٢ی کانوونی دووەم تا ١٠ ی نیسان، باڵی بەردەوامی سەرسووڕمان (تێڕڕا) بکرێتەوە، کە ئەو بەشەدا پابەندی ئیمارات و ئێکسپۆ ٢٠٢٠ لە چەمکی بەردەوامیدا بەرجەستە دەکات.

ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی