کازمی: رێگە بەوە نادەین هێزە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێیە سیاسییەکان بکرێت

عیراق

22/01/2021‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە رێگەنادەن دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەزگاى نیشتیمانى و سەربەخۆن و رێگە نادەین تێکەڵی ململانێیە سیاسییەکان بکرێن.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسە ئەمنییەکان بەرپرسیارییەتی رووداوەکەی دوێنێ بەغدا لە ئەستۆ دەگرن.

هەروەها کازمى جەخیتکردەوە، تەقینەوەکان نیشانەی بوونی بۆشایی ئەمنییە و بەرپرسانی ئەمنی کەمتەرخەم لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە.

س.هـ