شارپرێس:
ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و تەنها دوو توشبو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له‌خشته‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن دوو توشبوی كۆرۆنا داخڵكراون، پێنج) كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون و له‌ژێر چاودێریدابون چاكبونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
له‌ئاماره‌كەی تەندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌شت توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.