پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەلافێس

وەرزش

23/01/2021‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی، لەهەفتەی ڕابردوو دوچاری چەند شكستێك بوو، لەهەمووی گەورەتر شكستی یانەكە بوو بەرامبەر یانەی ئۆلكۆیانۆ لەخولی پاڵەوانێتی شای ئیسپانیا.

دیڤید بیوتنی یاریدەدەری زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێكهاتەی یانەكەی بۆ یارییەكەی سبەینێی یانەكە بەرامبەر یانەی ئەلافێس لەجەولەی 19ی خولی ئیسپانی ڕاگەیاند.

بەهۆی پێكانێكی زۆرى توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهاتەكەی ڕیاڵ مەدرید ناوی چەندین یاریزانی تێدانییە لەسەروو هەموویانەوە سێرجیۆ ڕامۆس، تەنانەت زێدانی ڕاهێنەریش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوە.

پێكهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتۆا
هێڵی بەرگری: میلیتاو، ڤاسكیز، ڤاران، مێندی
هێڵی ناوەڕاست: كروس، مۆدریچ، كاسیمیرۆ
هێڵی هێرشبردن: هازارد، ئاسینسۆ، بنزیما

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ