پێكهاتەی لیڤەرپول بەرامبەر یانەی مانچستەریونایتد بزانه‌

وەرزش

23/01/2021‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی لیڤەرپول لەكۆتا یاری خولی ئینگلیزی، بەرامبەر یانەی برێنلی شكستێكی كارەساتباری هێناو دۆڕانی ئەو یانەیە چاوەڕواننەكراو بوو.

یانەكە نەیتوانی مێژوی ساڵی 2017 دوبارەبكاتەوە، یانەی ڕێدز لەساڵی 2017 هەتا 68 یاری لەسەر یەك هیچ شكستێكی نەهێناوه‌.

سبه‌ینێ یەكشەممه‌، لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی جەولەی 5ی خولی ئیتیحادی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپول‌و مانچستەریونایتد لەیاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەیەك دەگەن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی لیڤەرپول:
گۆڵپارێز: كیلهەر
هێڵی بەرگری: ریس ویلیانز، ئارنۆلد، فابینیۆ تسیمیكاس
هێڵی ناوەڕاست: میلنەر، جۆردان هێندەرسۆن، كیرتس جۆنز
هێڵی هێرشبردن: محەمەد سەڵاح، مینامینۆ، فێرمینۆ

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ